لە دوسەڵدۆرف ڕێپێوان بۆ 'ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان' دەستیپێکرد
لە شاری دوسەڵدۆرفی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژە دەستیپێکرد.
لە شاری دوسەڵدۆرفی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژە دەستیپێکرد.
کوردانی ئەڵمانیا، بە بۆنەی ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستیان بە رێپێوانێکی ٢ڕۆژە کرد.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم پەرلمانی ئیالەتەکە بە ڕاگەیەنراوێک دەستیپێکرد. هاوسەرۆکی فەد-مەد ئەنگین سەرڤەر ڕاگەیەنراوێکی دا و ئەوەی خستەڕوو کە تێکۆشانی گەل گەلەکۆمەی تێکشکاندووە.
سەڤەر باسی لەوە کرد کە ڕێپێوانی ئەمساڵ بەشێکە لە هەڵمەتی ' کاتی ئازادیە' کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە. سەڤەر دەستنیشانیکرد کە ژنان و گەنجانی کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر بکەن.
ئەندامانی مەجلسی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، یەکێتی ژنی کورد- ئەرووپا، تەڤگەری گەنجان و تەڤگەری گەنجی شۆڕشگێڕ بەشداری چالاکییەکە بوون.
ئەمرۆ هەینی کاتژمێر ١٤:٠٠ لە بانهۆف میتینگێکیان بەڕێوە برد.
ک-ش