هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی پەیوەست بە گردبوونەوەکە کە ٢٩ی حوزەیران ڕۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە دروشمی 'لە پێناو ڕەنج و ئازادیماندا ڕێگە نادەین بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان' لە ئەستەنبول ئەنجام دەدرێت، بە بەشداری نوێنەرانی سەندیکا، پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان کۆنگرەیەی ڕۆژنامەوانیان ڕێکخست و ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئایشەگول دەڤەچیئۆغلۆی ئەندامی دەستەی کۆردناسیۆنی یەکێتی دیموکراسی خوێندرایەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکرد: "هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپە بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان ئیرادەی گەلی دیموکراتیکیان شکاندووە و وهەوڵدەدات ئیرادەی تێکۆشانی دیموکراتیکی هەموو بنەدەستان و ئۆپۆزسیۆنیش بشکێنێت. بۆیە دەڵێین دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان بە مانای دزی، تاڵانی و گەندەڵی دێت."
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە کرا و دەڵێت: "هیچ ڕەوایەتییەک بۆ کەسانی نادادپەروەر نیە، ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە ئیرادەی گەل و شارەوانی جۆلەمێرگ، بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ڕەجدەران و گەل دەکەین ٢٩ی حوزەیران ڕۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە دروشمی 'لە پێناو ڕەنج و ئازادیماندا ڕێگە نادەین بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان' لە ئەستەنبول بەشداری گربوونەوەکە ببن و لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە بوەستنەوە."