لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجامدرا

لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ چالاکییەک لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە مانگرتنی زیندانیان، کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە مانگرتندان، بەڕێوەچوو.

لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا چالاکیی دانیشتن بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە پێناو سەرنجڕاکێشانە سەر  مانگرتنی زیندانیانی سیاسییە، کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان و ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا دەستیپێکردووە.

چالاکییەکە لەلایەن چالاکوانانی ئەنجوومەنی کوردانی بێرن لە دەستەى پێشووی چالاکوانان وەرگیرا. سەرباری سەرما و لەمپەرەکان چالاکییەکە بە ورەبەرزی و پێداگرییەوە بەردەوامیی هەیە. کوردستانیانیش سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

چالاکوانان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان جلوبەرگی رازێنراو بە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، کە لەسەری نووسرابووە، ئازادی بۆ ئۆجالان، لەبەردا بوو و لە کاتی گەیشتنیان بۆ شوێنی چالاکییەکە، بە خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن دەستیان بە بەردەوامیدان بە چالاکییەکەیان کرد.

ساڵح ساغڵام لە چالاکییەکەدا بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە جنێڤ وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرنجی خستە سەر بەرخودانی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری، کە دەوڵەتی تورکی فاشیست بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیاندا سەپاندووە. باسیشی لە پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا کرد.

هەروەها خاڵۆ سالمان کە لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە ئەوروپا بەشداری لە هەموو چالاکییەکاندا دەکات بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت، "پلاندانەرانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ شوبات هەر ئەم وڵاتانەن. بێدەنگییەکەیان لە راستیدا هاوکاریکردن و بەشداریکردنە لەو تاوانەدا".

بۆ درێژەدان بە چالاکییەکە، ئەمڕۆ دەستەیەک لە چالاکوانانی ئەنجوومەنی کوردانی زوریخ، چالاکییەکە لەو دەستە چالاکوانەى تر وەردەگرن.

ژ.ت