لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە هانۆڤەر و دۆرتموند ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا

لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە زۆربەی شارەکاندا ستاندەکانی واژۆکۆکردنەوە دانراوە.

کوردستانیان لە شارەکانی هانۆڤەر و دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" چەندین واژۆیان کۆکردەوە و ڕای گشتییان لەبارەی پەکەکەوە ئاگادارکردەوە.

هانۆڤەر

بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا، ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا و سەدان ئیمزا لە ژێر باران و بای سارد دا کۆکرانەوە.

سەرەڕای کۆمەڵگای ئەڵمانیش، کوردستانیانش بایەخێکی زۆر گرنگیان بەچالاکی چادرەکە دا.

بە درێژایی ڕۆژ لە چادرەکەدا مۆسیقای کوردی لێدرا و زانیاری پێشکەش کران.

دۆرتمۆند

بزووتنەوەی گەنجانی کورد لە ئەورووپا پێشەنگانی چالاکیی دانانی ستاند لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بوون.

کوردستانیان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەبەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری دۆرتمۆند ستاندیان دانا.

لەو چالاکیی ستاند دانانەدا چەندین واژۆ کۆکرانەوە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کتێبەکانی سەر پەکەکە ناسێنران.

چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دەستیپێکرد و بایەخێکی زۆر گرنگی پێدرا و ماوەی ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو.

ژ.ت