لە فرانکفۆرت چالاکییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا
لە فرانکفۆرت چالاکی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا ئەنجامدرا و گەمارۆی ئاو لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.
لە فرانکفۆرت چالاکی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا ئەنجامدرا و گەمارۆی ئاو لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.
لە سێ ناوەندی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بۆ تیشک خستنەسەر کێشەی ئاو لە ڕۆژئاوا و لێکەوتەکانی، ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا. بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی فرانکفۆرت، کۆمەڵەی ژنانی ئامارا، کۆمەڵەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و دەسپێشخەریی ژنان بەرگری لە ڕۆژئاوا دەکەن (Women defend Rojava)، لە ناوەندەکانی نۆردوێستزێنتروم و بۆکێنهایم و بۆرنهایم، پەیوەست بەم پرسە زانیاری بڵاوکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا تیشكخرایە سەر کێشە بێ ئاوی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و بواری کوشتوکاڵ و ئابووری و ژینگە.