لە فرایبۆرگ هێرشکردنە سەر کەنەکە شەرمەزارکرا
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا، هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر شەرمەزارکرا، کە بەهۆیەوە نوێنەری کەنەکە لە باشوری کوردستان، دەنیز جەودەت بولبون کوژرا.
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا، هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر شەرمەزارکرا، کە بەهۆیەوە نوێنەری کەنەکە لە باشوری کوردستان، دەنیز جەودەت بولبون کوژرا.
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا، ژمارەیەک کوردستانی کۆبوونەوە بۆ شەرمەزاکردنی هێرشی چەکداری بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشوری کوردستان.
کوردستانیان لە (Freîbûrg Haûptbahnhofê) گردبوونەوە، پانکارتەکان دژی هاوکاری بنەماڵەی بارزانی بۆ سەرۆککۆماری تورکی فاشیست و پانکارتی "سیاسەتمەداری کورد دەنیز جەودەت بولبون ئەمڕۆ بەدەستی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کوژرا" بەرزکرانەوە و هێرشەکە شەرمەزارکرا.
چالاکوانان درووشمی "بمرێ خیانەت" و "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.