لە هامبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوان ئەنجامدرا.
پێش ڕێپێوانەکە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی هامبۆرگ، ئەمین قۆسەر ڕایگەیاند ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاوکات ئازادی گەلی کوردە، پێویستە داوای هەڵمەتەکە و مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان قبووڵ بکرێت.
پاشان گەنجان درووشمیان بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک بەرزکردەوە، پۆلیسی ئەڵمان بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ویستیان دەستوەردان لە ڕێپێوانەکە بکەن. بۆیە گەنجان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.