لە هامبۆرگ "ماراسۆنی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە تا ١٠ ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، لە هامبۆرگ "ماراسۆنی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە تا ١٠ ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، لە هامبۆرگ "ماراسۆنی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەیان کوردستانی و دۆستەکانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" کۆبوونەوە و لە ناوەندی شارەکە ماراسۆنیان ئەنجامدا.
چالاکوانان تیشێرتی "ئازادی بۆ ئۆجالان (Freiheit Für Öcalan) یان پۆشی و لە (Hamburg Europa Passage) دەستیان بە ماراسۆن کرد، لە شەقامە قەرەباڵەغەکانی شارەکە ٧ کیلۆمەتر ڕایان کرد، دووبارە گەڕانەوە بۆ (Hamburg Europa Passage) و ماراسۆنەکە کۆتایی هات.
چالاکوانان ڕایانگەیاند تەواوی مانگی تشرینی یەکەم ڕێپێوانی ئازادی بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە سەدان شاری ئەوروپا بەردەوام دەبێت.
چالاکوانان لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە چالاکییانەی تا ١٠ ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت کە ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کوردە"، هەموو ڕۆژێک لە شارێکی جیاواز بڵاوکراوە دابەش دەکەن و ستاندی هۆشیاری دادەنێن و ڕێپێوان دەکەن.