لە هامبۆرگ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکییەک ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکییەک ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستانی دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی کۆن-مەد، کەرەم گۆک، ڕایگەیاند دامەزراندنی تەڤگەری پەکەکە هاوشێوەی ڕێنیسانسێکە بۆ گەلی کورد، هەزاران ڕۆڵەی کورد بۆ ئازادی گەلەکەیان لە تێکۆشانی ئازادیدا شەهیدبوون.

گۆک ڕایگەیاند، پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەوەک هەر بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلان مزگێنی ئازادییە، کورد بۆ بەدەستهێنانی ئەمە هەموو قوربانیدانێکی لەبەرچاو گرتووە.

چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.