لە هۆڵەندا کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد
دەم-نەد و تەڤگەری ژنانی کورد بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتیان کردەوە لە سەرانسەری هۆڵەندا کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێ کردووە.
دەم-نەد و تەڤگەری ژنانی کورد بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتیان کردەوە لە سەرانسەری هۆڵەندا کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێ کردووە.
بە پێشەنگایەتی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کورد لە هۆڵەندا (دەم-نەد) و تەڤگەری ژنانی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارتیان بۆ ئیمراڵی دەست پێ کرد.
بۆ ڕاگەیاندنی ٧کەمپەینەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی دەن هاگ، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.
لەوێدا ئاماژە بەوە کرا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیرییەکی تونددایە، ئەمەش واتای گۆشەگیرییە لەسەر گەلی کورد، دووپاتکرایەوە چارەسەری کێشەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەڕێگەی پارادایمێکی نوێ و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی دێت.
هەروەها بانگەواز لە هەمووان کرا بەشداری هەڵمەتەکە بکەن.