لە جەزیر ٢ کەس دەستگیرکران

لە جەزیرە کە بە بیانووی تەقینەوەکەی ١٥ی شوبات ٧کەس دەسبەسەرکرابوون، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢کەسیان دەرچوو.

بیرهات کلجی، گابار ڤەسەک، موحموود دەمیر، گولتەکین سۆنماز، نووسرەت یڵدرم و ٢کەسی تر کە ناوەکەیان ئاشکرا نییە بە بیانووی تەقینەوە لە ناوچەی جەزیری شڕنەخ کە ڕۆژی ١٥ی شوبات لە سەر رێگەی هەزەخ ئەنجامدرابوو، دەسبەسەر کرابوون، دوای لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕەوانەی دادگە کران. دوای لێکۆڵینەوەی دۆزگەر ٤کەس ئازادکران و گابار ڤەسەک و بیرهات کلجی بە بیانووی ئەندامیەتی لە پەکەکە و پڕۆپاگەندە بۆ پەکەکە دەستگیرکران.

ڤەسەک و کلجی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شڕنەخ.

ک-ش