لە کۆبوونەوەی دەم پارتی و جەهەپە پەیام دژی حوکمی قەیوم درا
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە ناوەندی گشتی جەهەپە لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە.
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە ناوەندی گشتی جەهەپە لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی نێوان هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و سەرۆکی گشتی جەهەپە کۆتایی هات، پاش کۆبوونەوەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا.
سەرەتا سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل بەخێرهاتنی هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد، ڕایگەیاند لەسەر قەیرانی ئابووری و لایەنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنە هەرێمییەکان قسەیان کردووە.
لە درێژەی قسەکانی ئۆزەل دووپاتی کردەوە، بەدڵنیاییەوە ئەوان سیاسەتی قەیوم ڕەت دەکەنەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند، پرۆسەی سیاسی تورکیا و جیهانمان هەڵسەنگاند، وەک دەم پارتی جەخت دەکەینەوە هۆکاری سەرەکی نەبوونی دیموکراسی لە تورکیا، چارەسەرنەبوونی کێشەی کوردە بەڕێگەی ئاشتیانە و دیموکراتیک.
حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند لە سەدەی دووەمدا، دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک ئەرکی هەموومانە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوە کرد، لە تورکیا و هەرێمەکە قەیرانی گرنگ هەن، پرسی قەیوم تەنها پرسی دەم پارتی نییە، پێویستە هەموو ئۆزپۆزیسیۆن لەم مژارەدا خاوەن هەڵوێست بن. هیواخوازین ئەم سیستەمی قەیومە بەزووترین کات کۆتایی بێت.
پاشان سوپاسی سەرۆکی گشتی و بەرپرس و ئەندامانی جەهەپەی کرد بۆ پێشوازییەکەیان.