لە خێمەی کۆکردنەوەی واژۆ ژینا ئەمینی بە بیرهێنرایەوە
لە کرێفێڵد کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوامە. لە خێمەی کۆکردنەوەی واژۆ یادی ژینا ئەمینی کرایەوە کە لە لایەن "پۆلیسی ئاکاری"ی ئێرانەوە کوژراوە.
لە کرێفێڵد کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوامە. لە خێمەی کۆکردنەوەی واژۆ یادی ژینا ئەمینی کرایەوە کە لە لایەن "پۆلیسی ئاکاری"ی ئێرانەوە کوژراوە.
لە شاری کرێفێڵدی ئەڵمانیا کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوامە. ستاندی واژۆ لەلایەن کۆمیتەی ژنانی شەهید ئەکین وانەوە داندرا.
لە ستاندەکەدا ژینا ئەمینی بە بیرهێنرایەوە کە لەلایەن "پۆلیسی ئاکاری"ی ئێرانەوە کوژرا. لە ستاندەکەدا پلاکارد بە وێنەکانی ژینا ئەمینی و نوسراوی "نا بۆ پاکتاوی ژنان" و "ئەوەی دیکتاتۆرەکان دەڕوخێنێت ژنانن" هەڵواسرابوون.
لە ستاندەکەدا کە چاودێری دەکرا ژمارەیەکی بەرچاو واژۆ کۆکرانەوە.
هـ. ب