لە ئەوروپا چالاکی بۆ پشتیوانی لە خوێندکارانی زانکۆی بوغازچی رێکخرا، کە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە لە دژی داسەپاندنی بەرێوەبەربەرێکی قەیوم لەلایەن ئاکەپەوە بەسەر زانکۆکەیاندا لە بەرخوداندان. لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا پێکهاتەکانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیەکان سڵاویان لە بەرخودانی خوێندکارانی بۆغازچی کرد، کە ماوەی مانگێکە لە دژی داسەپاندنی قەیومی ئاکەپە بەسەر زانکۆکەیاندا بەڕێوەدەچێت.
چالاکییەکە لە باهنۆفڤۆرپلاتزی دەستیپێکردو ئەندامانی بزووتنەوەى ژنانی دیموکراتیک لە ئەوروپا (ADKH)، ئالینتەری، ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان، ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد، بزووتنەوەى گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ (یەدەگە / YDG)، بزووتنەوەى گەنجانی سۆسیالیست (SYM)، فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK)، زۆلا و یۆنک ستۆنگ بەشدار بوون.
هەمو پێکهاتەکان بە رەنگ و ئاڵای خۆیانەوە بەشداری چالاکییەکە بوون و لە چالاکییەکەدا بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی ژنان وێنەی ئۆجالان و پۆستەر و لافیتە، کە لەسەری نووسرابوو، "هەموو شوێنێک بۆغازچییە، هەموو شوێنێک بەرخودانە" و "بۆ خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی ئازادی"، "بۆغازچی تەنها نییە" ، "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێدەنگ نەبە، پشتیوانی بۆ چالاکییەکانی مانگرتن" بەرزکردبووە.
لە چالاکییەکەدا سەرەتا یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا راگەیاندراویان خوێندەوە.
لە وتەیەکدا بە ناوی یۆنگ ستۆنگ سەرنج خرایە سەر ١٤٠ خوێندکارە دەستگیرکراوەکەى زانکۆی بۆغازچی و تەیب ئەردۆغان، کە خوێندکارانی بە "تیرۆریست" کردبووە ئامانج، ئیدانە کرا. بەناوی یەکێتیی هیزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپاوە، چیدەم دەوران رایگەیاند، "لە راستیدا بەرخودانی بۆغازچی هەموو داواکانی گەلانی تیادایە و لەبەر ئەو هۆکارەش هیچ رژێمێکی فاشیستیی دیماگۆک خۆی پێ راناگیرێت و خوێندکاران لەلایەن هەموانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت".
لە چالاکییەکەدا سڵاو لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان کرا، کە ٧٣ رۆژە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە راگەیاندراوی کۆن مەد دا هاتووە، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئابی ٢٠١٩ەوە لەگەڵ هیچ کەس چاوپێکەوتنی ئەنجام نەداوە و راشیگەیاند، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیادا لە چالاکیی مانگرتندان.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئاتیکەوە وتە پێشکەشکرا و سڵاو لە بەرخودانی خوێندکارانی بۆغازچی کرا.
ژ.ت