لە کلێڤە بۆ ئاگادارکردنەوە لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات ستاند دانرا

لەو ستاندەی لە کلێڤە دانرا، بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی درێژی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ژنانی کورد بۆ ڕێپێوانی درێژ لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ١٧ ی شوبات لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت، لە ناوەندی شاری کلێڤەی ئەڵمانیا ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

لە ستاندەکەدا ژمارەیەک بڵاوکراوە دابەشکران، کارتیان نوسی تاوەکو بینرێن بۆ ئیمراڵی.