لە کۆپنهاگن و باخوم گردبوونەوەی ڕۆژئاوا بپارێزە ئەنجامدرا

لە کۆپنهاگن و باخوم هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک و شاری باخومی ئەڵمانیا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەی کۆپنهاگن گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، جەماوەری گەل ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.

لە گردبوونەوەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و بانگەوازی پاراستنی ڕۆژئاوا کرا.

گردبوونەوەکە بە درووشمی "فاشیست ئەردۆگان" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

بەهەمانشێوە لە شاری باخومی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی مەجلیسی گەلی ئەسەن کۆبوونەوە بەبێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "گەلی ڕۆژئاوا تەنها نییە" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ لەسەر جوگرافیای کوردستان دەسەپێنێت و دەیەوێت کۆمەڵکوژی و قڕکردن ئەنجام بدات و تێر لە خوێن ناخوات و هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەکاتە ئامانج، گوترا: "دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان شکستی هێناوە، هێرشی ناوچە مەدەنییەکانی ڕۆژئاوا دەکات. ئەو هێرشەی لە ١٢ ی کانوونی دووەمەوە دەستی پێ کردووە، ناوچە مەدەنییەکان دەکرێتە ئامانج و هێشتاش هێرشەکان بەردەوامە".

گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "گەلی ڕۆژئاوا تەنها نییە" کۆتایی هات.