لە کەتەلۆنیا کۆنفڕانسی 'پاراستنی شۆڕشی کوردستان'
لە شاری بەرشەلۆنای ئیسپانیا یەکەمین کۆنفڕانسی ئینتەرناسیۆنالیستی کەتەلونیا ئەنجامدرا. ئەمڕۆش کۆنفڕانسێک بە ناوی ' پاراستنی شۆڕشی کوردستان و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک' دەستپێدەکات.
لە شاری بەرشەلۆنای ئیسپانیا یەکەمین کۆنفڕانسی ئینتەرناسیۆنالیستی کەتەلونیا ئەنجامدرا. ئەمڕۆش کۆنفڕانسێک بە ناوی ' پاراستنی شۆڕشی کوردستان و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک' دەستپێدەکات.
هەرێمی خۆسەری کەتەلۆنیای ئیسپانیا میوانداری چالاکیەکی گرنگ دەکات کە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. یەکەمین کۆنفڕانسی ئینتەرناسیۆنالیستی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ ئێوارە دەستپیدەکات و لە وڵاتانی جیهان، زۆر کەسی ئینتەرناسیۆنالیست بەشدار دەبن. ئامانجی سەرەکی کۆنفڕانسەکە ئەوەیە کە لەنێوان وڵاتی کەتەلۆنیا و کوردستاندا پرێکی پەیوەندی دروست بکرێت.
کۆنفڕانسەکە لە ٨٦مین ساڵیادی شۆڕشی ئیسپانیادا و ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا دەستپێدەکات. کۆنفڕانسەکە بە دروشمی 'پاراستنی شۆڕشی کوردستان و کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی' تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
باسی ئەزموونی ١٠ ساڵی شۆڕشی رۆژئاوا دەکرێت
لە ناوەڕۆکی بانگەوازی کۆنإرانسەکەدا ئاماژە بە هەنگاوی مێژوویی شۆڕشی رۆژئاوا کراوە و لەسەر ئامانجی کۆنفڕانسەکە باسی ئەوەکراوە، " شۆڕشی رۆژئاوا کە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کورد ئەنجامدرا، بۆ شۆڕشگێرانی جیهان بووەتە سەرچاوەیەک."
باسی ئەوەشکرا کە لە وەک زۆر لە دەڤەرە جیاوازەکانی جیهان، لە وڵاتی کەتەلۆنیاشدا زۆر کەس و دەزگای کۆمەڵایەتی باسی کۆنفڕانسەکەیان کرد. لەم کاتە گرنگەدا کە بە خوێنی شەهیدان و عارەقی نێوچەوانی زۆر کەس خوڵقاوە، لە جیهاندا لەگەڵ زۆر کەس تێکۆشانکرا. پەیوەندی دروست کرد و بەهێزکرا. لە کۆنفڕانسەکەدا لەدژی هاوکاری کۆمپانیا و دەزگاکانی دەوڵەتانی رۆژئاوا لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە تاوان لەدژی کوردستان ئەنجامدەدات، بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەشکرا.
ئێستا دوای شۆڕشی ١٠ ساڵ، دوای ٧ ساڵ لە بزووتنەوەی ژناندا، گرۆپی پشتگیری دروتکران. ئێمە لەم بڕوایەداین کە ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوە. پێویستە دوو رۆژ ناوبڕمان هەبێت، بۆ ئەوەی دۆخەکە شیبکەینەوە و هەڵبسەنگێنین، سەختیەکان هەڵبسەنگێنین و لێکۆلینەوە ئەنجام بدەین."
گفتوگۆ لەسەر پاراستنی کوردستان دەکرێت
کۆنفڕانسەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ لەبارەی مۆدێلی ژنان لە شۆڕشی رۆژئاوادا دەبێت. لە بەرنامەی رۆژی شەممەشدا باسی پاراستنی کوردستان دەکرێت. رۆژی یەکشەممە باسی لایەنی ئایدۆلۆژی و تێکۆشانی شۆڕشگێری دەکرێت. لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە [email protected] دەتوانن زانیاری زیاتر لەبارەی کۆنفڕانسەکە بەدەستبهێنن.
ف.ق