لە کەتەلۆنیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کەمپەینی واژۆکردنەوە دەستیپێکرد

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە لە گۆڕەپانی ناوەندی لییدا ستاندی واژۆکردنەوەیان دانا و پێشوازییەکی زۆر لە کەمپەینەکە کرا.

کەمپەینی واژۆکردن بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بە هەموو شوێنێکی جیهاندا بڵاودەبێتەوە. گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە لییدای کاتالۆنیا ستاندی واژۆکۆکردنەوەیان دانا. لە چالاکییەکەدا هاوکات لەلایەن گەنجانەوە کتێب و برۆشۆ و نامیلکە و بڵاوکراوە پێشکەشی هاووڵاتییان دەکرا.

لە چالاکییەکەدا چەندین ئیمزا کۆکرانەوە و ژمارەیەکی زۆریش نامیلکە بۆ هۆشیارکردنەوە دابەشکران.

ژ.ت