لە لاهای پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرا

لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا بە رێکخستنی چالاکییەک پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرد.

چالاکییەکە لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا لە لاهای و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەریی بەسە، کات کاتی ئازادییە" بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و ئاماژە بە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کرا، کە لە دژی گۆشەگیری لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە مانگرتن دان.

چالاکوانان پۆستەرێکیان بەرزکردبووە و لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و بە بەردەوامیش دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان دەوتەوە.

ژ.ت