لە لاڤریۆ یادی بێریتان و شەهیدانی تشرینی یەکەم بەرز راگیرا

یادی شەهید بێریتان سیمبولی بەرخۆدانی ژنان لە دژی خیانەت، لە ٣٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دا و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە لاڤریۆ بەرز راگیرا.

شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، کە سیمبولی بەرخۆدانی ژنانە لە دژی خیانەت، لە ٣٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە کامپی لاڤریۆی پایتەختی یۆنان، یادیان کرایەوە. لە یادەکەدا وێنەکانی شەهید بێریتان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەسە هەڵواسرابوون.

یادەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. وڵات مێردین چالاکوانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە یادەکەدا وتی: شەهید بێریتان سیمبولی بەرخۆدانی ژنانە لە دژی خیانەتکردن و ئێمە خاوەنداری لە یادی و رێگا و ئامانجی شەهیدەکانمان دەکەین".

دانیشتوانی کامپەکە شیعریان بۆ یادی شەهید روکەن، بێریتان و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم خوێندەوە.

یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت