لە لجێ ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە

ڕاگەیاندرا لە زەوییەکانی گەڕەکی هەلبەکنی ناوچەی لجێی ئامەد دیسان ئاگر کەوتۆتەوە.

پێش ٤ ڕۆژ لە زەوییەکانی گەڕەکی هەلبەکن ئاگر کەوتەوە، بەڵام ئاگرەکە کوژێنرایەوە.

ڕاگەیاندرا لە ناوچە دارستانییەکان دیسان ئاگر کەوتۆتەوە. زانراوە کە ئۆتۆمبیلەکانی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی لجێ و هەلیکۆپتەرەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستوەردان دەکەن و ئاگرەکە بەردەوامە.