لە لەندەن لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەولەتی تورک چالاکی بەڕێوەچوو

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چالاکییەک لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.

ئێوارەی دوێنێ دوشەمە  لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا و بە هاوکاریی "کەجەدەکەی باشور" کۆمیسیۆنی لەندەن، کۆمەلەی کوردی لە شاری لەندەن و گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) لە بەریتانیا، لە دژی لەشکرکێشیی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گردبونەوەیەک بەڕێوەچوو.

 گردبونەوە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد.

دواتر بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی، هێرشە هۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان شەرمەزارکرا.

هەروەها زۆر بەتوندی لە لایەن کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشوور لە شاری لەندەن، ئیدانەی هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق بۆ سوپای تورک کرا، کە چاوساخی بۆ دەوڵەتی ڤاشیزمی تورک دەکات.

لەچالاکییەکەدا هەر یەک لە پارتە چەپەکان و لە نەتەوە جیاوازەکان و مالی گەل و ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا، ئیدانەی  هێرشەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و پەدەکەیان کرد.

لە کۆتایشدا داوا لە دەوڵەتی بەریتانیا کرا هەڵوێستێکی رون پیشان بدات لە بەرامبەر دۆزی کورد و کوردستان و لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیش هەڵوێستیان هەبێت.

چالاکییەکە و رێپێوانەکە ماوەی سێ کاتژمێر بەر دەوام بوو، لەکۆتایی گردبوونەوەکەدا پۆلیس گازی فرمێسکرێژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارهێنا و هێرشی کردە سەر ئەو چالاکییەی کوردستانیان.

بە دروشمی گەریلا ناسنامەمانە بژی بەرخۆدانی گەریلا "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ ئاشتی بۆ کوردستان" چالاکییەکە کۆتایپێهات.

ژ.ت