لە لەندەن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە چالاکی کرا

ئەمڕۆ لە شاری لەندەن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە گردبوونەوەیەک لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

لەسەر بانگەوازی گەل لە ئەوروپا و بەتایبەت لە وڵاتی بەریتانیا، بە بەشداری کۆنگرەی جڤاکی ئازاد و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەشداری چالاکییەکە بوون.

لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا چالاکوانان بەدرووشمی جیاواز وڵاتی ئەڵمانیان شەرمەزار کرد.

پۆلیسی لەندەن بەرزکردنەوەی ئاڵای پەکەکەی ئاستەنگ کرد و بەهۆیەوە چەند کەسێک دەستگیرکران، بەڵام گەل بە درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل پەکەکەیە" و "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بەرخۆدان ژیانە"، درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.