لە لەندەن گەنجانی کورد دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد

لە لەندەن گەنجانی کورد دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان کرد.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و گەنجانی کوردی خوێندکاری زانکۆ، بۆ جێگیرکردنی ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژئاوا و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خەڵکی سڤیل، ڕێپێوانیان کرد.

گەنجان لە پەیامەکەیاندا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ سەر ڕۆژئاوا و دەڵێن: "هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکات و بەنیازە ڕۆژئاوا لە مرۆڤ خاڵی بکاتەوە. بەڵام گەلی کورد و گەلانی ڕۆژئاوا بە پێداگرییەوە ناوچەی خۆیان دەپارێزن، بەرخۆدان دەکەن و بەم بەرخۆدانە دەبنە نموونەی ڕۆژهەڵاتی ناوین".

" بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێ بونیاد دەنرێت"

ئەو گەنجانەی بەرەو ترافلگار ڕێپێوانیان کرد، برۆشۆریان بڵاوکردەوە و گوتیان:

" لە ڕۆژئاوا بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ، ژیانێکی نوێ بونیاد دەنرێت. هەبوونی دەوڵەتی تورک لەسەر بناغەی نەهێشتنی چاند و گەل و زمانە. گەلی کورد بە بەرخۆدان دژی دەوڵەتانی داگیرکەر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بە هەموو جیهانی نیشانداوە کە بەرخۆدان چ دەستکەوتێکی هەبووە. بۆ پاراستن و پتەوکردنی ئەم ئومێدی ژیانە، مرۆڤەکان لە هەموو جیهانەوە دەچنە ڕۆژئاوا. وەک گەنجان و خوێندکارانی کورد، داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین، دەست لە پشتیوانیکردن لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵبگرن. چونکە سەدەیەک لەمەوبەر ئەم دەوڵەتە دڕندەیە قڕکردنی دژی ئەرمەن و ڕۆمەکان ئەنجامدا، و دەیویست کوردەکانیش لەناو ببات. ئێمە دەڵێین، مەبنە هاوبەشی مەرگ و قڕکردن. ببنە پارێزەری دیموکراسی و یەکسانی و شۆڕشی ژن".