لە لیجە ٣٥کەس دەستگیرکران

سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد هەڵیکووتایە سەرماڵی هااوڵاتیان ولانی کەم ٣٥کەسی دەستگیرکرد.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەکانی جنەزوور، دەرخووست، حسێنک، مشرەف-ی ناوچەی لیجەی ئامەد کە لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووهەم دەستیپێکردبوو، بەردەوام دەکات. لە نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕهاتە ئاراوە و سەربازێک کوژرا و ٣سەربازی تریش برینداربوون.

دوای ئەو شەڕە سوپای تورک هەڵیکووتایە سەر ماڵی هاووڵاتیانی ناوچەکە و ٨کەسی بە بیانووی ئەندامیەتی پەکەکە دەستگیرکرد.

ئەمڕۆش لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردندا لە گەڕەکەکانی دەرخووست، خەزماز، سسێ سوپای تورک هەڵیکووتایە سەر ماڵان و بە زرێپۆش ناوچەکەیان گەمارۆدا و بەلانی کەم ٣٥ کەسیان دەستگیرکرد.

زانرا کە دەستگیرکراوەکان بە زرێپۆش گوازراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازی ژاندرمەی ناوچەی لیجەی ئامەد.

ک-ش