لە لیماسۆل گرتنی لەیلا گوڤەن شەرمەزارکرا
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، گرتنی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، گرتنی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرس و دەستپێشخەری ژنانی ککورد، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە پارکی مۆلۆزی لیماسۆل کۆبوونەوە. لە چالاکیەکەدا وێنەکانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بەرزکرانەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"،"بژی سەرۆک ئاپپۆ"،"دەوڵەتی تورکی فاشیست"،"تیرۆریست ئەردۆغان" وترانەوە.
فاتیمە دۆغان ئەندامی دەستپێشخەری ژنانی کورد لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە هێرشی دیکتاتۆری ئەردۆغان و فاشیزمی دژی کورد کرد. فاتیمە دۆغان باسی ئەوەی کرد کە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، دیکتاتۆر دادگاییدەکرێت.
دۆغان باسی ئەوەی کرد کە دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ مرۆڤایەتی بە تەواوی مەترسیە و ئاماژەی بە گرنگی کەمپینی دادگاییکردنی دیکتاتۆر کرد.
لە چالاکیەکەدا بە چەپڵەلێدان و هەلهەلەلێدان گرتنی گوڤەن شەرمەزارکرا و لە چوارچێوەی کەمپینی تەڤگەری ژنانی کورد – ئەوروپا بە ناوی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر" ستاندنی ئیمزاکۆکردنەوە دانرا. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.
ف.ق