لە لیماسۆل هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن شەرمەزارکران

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە لیماسۆل ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنیان شەرمەزارکرد.

کورستانیان و دۆستەکانیان لە قوبرس بە ڕێپێوان و گردبوونەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. 

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و ناوەندی چاندی کوردی تیۆفیلۆس ڕێکخرا و بە ڕێپێوانێک دەستی پێ کرد. 

چالاکوانان تا بەردەم کۆنسوڵخانەی ڕوسیا ڕێپێوانیان کرد و درووشمیان دژی داگیرکاری و قڕکرن بەرزکردەوە. 

چالاکییەکە پاش وتەی نوێنەری پەیەدەی قوبرس یاسین تەربوش، کۆتایی هات