لە لیماسول رێپێوان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا
کوردستانیانی قوبرس دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لیماسول ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
کوردستانیانی قوبرس دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لیماسول ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس، کوردستانیان لە ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی تیۆفیلۆس لە لیماسۆل کۆبوونەوە و لەوێوە بەرەو پارکی مۆلۆز دەستیان بەڕێپێوان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاڵاکانی پەکەکە، هەپەگە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "سڵاو سڵاو بۆ ئیمراڵی هەزار سڵاو"، "دەوڵەتی تورک داگیرکەرە"، "ئەردۆغانی دیکتاتۆر" دەوترانەوە و هاوکات سروودی چەرخی شۆڕشیش دەخوێنرایەوە.
لە دوای رێپێوانەکە لە کەناری پارکی مۆلوز گردبونەوەیەک بەڕێوەچوو.
گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دوای پێشکەشکردنی وتەی ئامادەبوان و لێدوانی لایەنەکان، چالاکییەکە کۆتایی پێهات.
ژ.ت