لە لینز هێرشە کیمیاییەکان شەرمەزار کران
کورد و دۆستانیان لە شاری لینز هێرشە کیمیاییەکانیان شەرمەزار کرد.
کورد و دۆستانیان لە شاری لینز هێرشە کیمیاییەکانیان شەرمەزار کرد.
لە شاری لینزی نەمسا کورد و دۆستانی گەلی کورد هێرشە کیمیاییەکانیان شەرمازر کرد.
چالاکیەکە لەلایەن ناوەندی کولتوری کوردی دیموکراتیک و پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی ژنانی رۆسا ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە لە گۆڕەپانەکانی گەریلا بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات، شەرمەزار کرا. میرا ئاناتەتی لەسەر ناوی پلاتفۆرمی ژنانی رۆسا قسەی کرد و رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات.
ئاناتەتی سەرنجی راکێشا بۆ سەر رۆڵی پەدەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات و وتی "پەدەکە دەستی بەسەر ماسک و کەلوپەلەکانی هێزەکانی گەریلادا گرتبوو. ئەو سیاسەتە تاکلایەنەی پەدەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات، لە درێژماوەدا زیانی پێدەگەیەنێت".
ئەو رێکخراوانەی بەشداربوونلە چالاکییەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو وڵاتانەی رۆژئاوا کە چەک دەفرۆشن بەرپرسن لە هێرشە کیمیاییەکان.
هـ . ب