لە لیڤەرپول مەراسیمی ساڵیادی کۆمەڵکوژی مەرەش بەڕێوەچوو
لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا مەراسیمێک بۆ یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵکوژی ١٩٧٨ی مەرەش سازکرا.
لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا مەراسیمێک بۆ یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵکوژی ١٩٧٨ی مەرەش سازکرا.
رۆژی یەکشەممە ٢٤ی کانونی یەکەم/دیسەمبر لە شاری لیڤەرپولی وڵاتی بەریتانیا کۆمەڵەی کوردی نۆرس وێستی شارەکە بە مەراسیمێک یادی گیانبەختکردووانی کۆمەڵکوژی مەرەشی کردەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی کوردی نۆرس وێستی لیڤەرپول وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان باسیان لە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە باکوری کوردستان و بەتایبەتی کۆمەڵکوژی مەرەش کرد و باسیان لەوەکرد کە چۆن دەوڵەتی تورک ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجامداوە.
هەروەک ئاماژەیان بەوەشکرد، کە کۆمەڵکوژی مەرەش درێژکراوەی کۆمەڵکوژیەکانی دیکە بووە کە لە دژی کورد وعەلەویەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی دیکە ئەنجامدراون و لە مەرەشیش هەم لەبەر کورد بوونیان و هەم لەبەر عەلەوی بوونیان کۆمەڵکوژ کراون.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا بەڵگەفیلمێک لەبارەی کۆمەڵکوژی ١٩-٢٦ی کانونی یەکەمی ١٩٧٨ی مەرەش نمایش کرا.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک کەسایەتی ئازادیخواز، وڵاتپارێز و هەروەها نوێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) ئامادەبوون.
یادەکە بە دروشمی "شەهیدان رووناکی رێگامانن" لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام بوو، دواتر بە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی ئیرادەی گەلی کورد" و " بژی رێبەر ئاپۆ" کۆتاییهات.
هـ .ب