لە لۆزان ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەموو هەفتەیەک ستاندی هۆشیارکردنەوە دادەنرێت، لەم هەفتەیەدا بانگەوازی هەستیاری کرا و کتێبەکان دابەشکران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەموو هەفتەیەک ستاندی هۆشیارکردنەوە دادەنرێت، لەم هەفتەیەدا بانگەوازی هەستیاری کرا و کتێبەکان دابەشکران.
لە سویسرا چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لەلایەن دۆستانی کوردەوە دەستی پێ کرد، بەردەوامن.
لە شاری لۆزان، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، هەموو هەفتەیەک لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (جەدەکە) و مەجلیسی ژنانی لاژین ستاندی هۆشیارکردنەوە لە گۆڕەپانی سانت لۆرێنت دادەنرێت.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، چالاکوانان بڵاوکراوەکان بە زمانی فەرەنسی و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان دابەشکرد.
لە چالاکییەکەدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی هەستیاری کرا، چالاکییەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی هات.