لە مالمۆ مەراسیمێک بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوو

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری مالمۆی سوید مەراسیمێکی پڕ جۆش و خرۆش سازکرا.

کوردستانیانی مالمۆ و دەوروبەری ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە مەراسیمێک پیرۆز کرد. لاڤین کۆبانێ، ئەرگین خەلیکان، هۆزان پەیوان و هۆزان ئاخین پەرینچەک هاتنە سەر شانۆ و گۆرانیان پێشکەش کرد.

لە مەراسیمەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی پەکەکە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوتروانەوە.

هەر لە مەراسیمەکەدا بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان دەربڕی، کە ماوەی نزیکەی مانگێکە لە دژی گۆشەگیری رەها لە ئیمراڵی و لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە.

هـ . ب