لە مارسیلیا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ستاندێک دانرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ستاندێک دانرا.
مەجلیسی ژنانی ئارین میرکانی مارسیلیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی لە شەقامێکی قەرەباڵەغی مارسیلیا ستاندی دانا و هاوڵاتیان لەدەوری ستاندەکە کۆبوونەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بڵاوکراوەکان دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا. هەروەها لە چوارچێوەی کەمپەینی ١٠٠ هەزار کارت چەند کەسێکی فەرەنسی لەڕێگەی نوسینی نامەوە هەستی خۆیان دەربڕی.
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان، ئایسەل بینگۆل ئاماژەی بەوە کرد ئامانجیان لە کەمپەینەکە ناردنی ٢٥٠٠ نامەیە، تا ئێستە ١٠٠٠ کارتیان ناردووە و ئەمڕۆش چالاکییەکەیان بەردەوامە.
هەروەها ئەندامی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان، موقەدەس پۆلات ئاماژەی بەوە کرد ئەم ستاندە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانراوە و ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هاوڵاتیانی فەرەنسی ڕوون دەکەنەوە.