لە مارسیلیا دۆسیەی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک پێشکەش بە دامەزراوە جۆراوجۆرەکان کرا

شاندێکی کوردستانی لە مارسیلیای فەرەنسا لەگەڵ نوێنەرانی دەزگا جۆراوجۆرکانی ڕاگەیاندن کۆبوویەوە، دۆسیە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕادەستی بەرپرسانی ئەو دەزگایانە کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕاوەستاندنی ژیان، کە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دەستی پێکردبوو، هاوکات لەگەڵ شەش دەزگادا چاوپێکەوتنی دیپلۆماسی ئەنجامدرا و دۆسیە و ڤێدیۆ و وێنەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پێشکەش بە ئامادەبوان و ئەو دەزگایانە و بەرپرسەکانیانکرا.

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا سەردانی نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا، نووسینگەی نوێنەرایەتیی سی پی تی، پەرلەمانی هەرێمی بۆوچس-دو-رۆن، ئەسۆشیەتد دێس درۆیتس و ناوەندەکانی میدیای لا پرۆڤێنس و لا مارسیلایس کرا.

لە دۆسیە پێشکەشکراوەکاندا هاتووە، دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە چەکی کیمیایی دژی کورد لە کوردستان بەکار دەهێنێت، کە هەندێکیان پاشماوەی چەکی کیمیایی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەمە، کە دەوڵەتی تورک لەو کاتەدا لە ئەڵمانیای وەرگرتووە و ئەوە تۆمار کراوە و دۆسیەی ئامادەکراو پێشکەش بە بەرپرسان کراوە.

بەرپرسانی ئەو دامەزراوانە، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە ڕایانگەیاند، هەوڵدەدەن بە باشی لە وردەکاریی تۆمارەکان و ئەو بانگەشانەی تێبگەن.

لەو چوارچێوەیەدا لە مارسیلیا چالاکی بەردەوام دەبێت. بە تایبەتی بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ناوەندی کرا، کە ڕۆژی شەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی کەنابیر بەڕێوە دەچێت.

ژ.ت