لە مارسیلیا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕ بەڕێوەچوو
ئەو گەریلایانەی لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا شەهیدبوون بە مەراسیمێک لە شاری مارسیلیای فەرەنسا یادیان کرایەوە.
ئەو گەریلایانەی لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا شەهیدبوون بە مەراسیمێک لە شاری مارسیلیای فەرەنسا یادیان کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا سازکرا. لە مەراسیمەکەدا شەهید حسێن ئازاد، شەهید مەمیان ئارمانج، شەهید هەڵمەت شاهین و شەهید وڵات سەرحەد یادیان بەرزڕاگیرا.
لە ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری حسێن ئازاد، وڵات سەرحەد و مەمیان ئارمانج لە مەراسیمەکەدا بەشداربوون.
مەراسیمەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد. لە وتارەکانی مەراسیمەکەدا جەخت لە پابەندبوون بە رێباز و بەهاکانی شەهیدان و درێژەدان بە رێگاکەیان کرایەوە.
هـ . ب