لە مارسیلیا و ئیسلینگ چالاکیی گەنجان

چالاکوانانی تەکۆژن بەشداری میتینگی پێکهاتەکانی فیمینیست لە مارسیلیا بوون، لە ئیسلینگیش گەنجان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکوانانی بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) بەشداری میتینگی پێکهاتەکانی فیمینیست بوون و ستاندیان دانا. چالاکوانان لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" ئیمزایان کۆکردەوە.

هەروەها چالاکوانانی تەکۆژن لەبارەی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەڕەشەکانی حکومەتى ناوەندیی عێراق لە دژی شەنگال زانیارییان بە رای گشتی دا.

لە شاری ئیسلینگی ئەڵمانیا چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وەستانەوە و داوای ئازادیی جەستەیی ئۆجالانیان کرد.

ژ.ت