لە ماوەی یەک ساڵدا ٨٢٣ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

لە ماوەی یەک ساڵدا ٨٢٣ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون. ١٢١ ژن کوژراون و ٢٢٨ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار و ٣٦ کۆڵبەر کوژراون .

بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران؛ لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا روویان لەهەڵکشان کردووە.

لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێران ٨٢٣ کەس لە سێدارە دراون، ٢٢٨ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار و ٣٦ کۆڵبەر کوژراون. لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ زیندانییش لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستدا. بە درێژایی ساڵ ژمارەی دەستبەسەرکاوان گەیشتە دوو هەزار و ٣٤٢ کەس و ٢١چالاکوانی سیاسیش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە. ٥٤٧ چالاکوان سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەمە کاردانەوە نیشان بدەن و گوشار بخەنە سەر ئێران بۆ ئەوەی لە پێناو پاراستنی مافی هاووڵاتیانی دەست لە کردەوەکانی هەڵبگرێت.

هەروەها سەرڕاست کراوەتەو کە لە ماوەی ساڵێکدا لانیکەم ١٢١ ژن لە ئێران کوژراون.