لە مۆسکۆ ١٥ی ئاب پیرۆزکرا

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی تێکۆشانی ١٥ی ئاب پێرۆزکرا.

کوردان و دۆستەکانیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی تێکۆشانی ١٥ی ئابیان پیرۆزکرد.

چالاکیەکە لە ماڵی کلتوریی میر ئەنجامدرا. سەرەتای چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی شۆڕش تەرخانکرا.

دواتر نوێنەری لایەن و ڕێکخستنە کوردییەکان لەسەر ماناداری و پیرۆزی هەڵمەتی ١٥ی ئاب قسەیانکرد و ئاماژە درا بەوەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ ئازادی گەلی کورد دەستپێکرا، بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد ئەو هەڵمەتە دەستیپێرکرد و لە تەواوی جیهاندا ئەو تێکۆشانە پەسەندکرا.

هەر لە قسەکاندا سەرنج خرایەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و بانگەوازی بۆ بەرفراوانتکردنی تێکۆشانەکانی ئازادی کرا.

چالاکیەکەدا بە گۆرانیەکانی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان بە کۆتاهات.