لە مونیخ چالاکی پشتیوانی لە زیندانی سیاسی تاهیر کۆچەر سازکرا

لە شاری مونیخی ئەڵمانیا لەبەردەم ئەو زیندانەی کە زیندانی سیاسی تاهیر کۆچەری تێدا راگیراوە، چالاکیەکی پشتیوانی ئەنجامدرا.

چالاکیەکە بە هاوکاری رێکخراوی ئانتی فاشیست و رێکخراوە مەدەنیەکان ساز کرا. لە چالاکیەکەدا زیندانیکردنی تاهیر کۆچەر شەرمەزار کرا.

لە چالاکیەکەدا لە کەسایەتی کۆچەردا داوای ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی کرد و بێ پسانەوە دروشمەکانی " نا بۆ گۆشەگیری"، " گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە"، "ئازادی بۆ تاهیر کۆچەر"، "دەبێت قەدەغەی سەر پەکەکە کۆتایی پێبهێندرێت"، وترانەوە.

دوای چالاکیەکە گەنجان لە شەقامەکانی مونیخ پلاکاردیان هەڵواسی.

هـ .ب