لە میونخ و کۆلن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاند دانران
لە شارەکانی میونخ و کۆلن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاند دانران و و چەندین واژۆش کۆکرانەوە.
لە شارەکانی میونخ و کۆلن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاند دانران و و چەندین واژۆش کۆکرانەوە.
لە شارەکانی مونیخ و کۆلۆنی ئەڵمانیا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر' ستاند بۆ کۆکردنەوەى واژۆ دانرا.
مونیخ
لە گۆڕەپانی مونیخ مارینپلاتز ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر' دانرا.
ستاندەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دانرا. ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ئامانجی کەمپەینەکە خوێندرایەوە و ڕاشگەیەنرا، پێویستە پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان' دەربهنێرێت. بۆ ئەوەش بانگەوازی هەستیاری بۆ ڕای گشتی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.
ستاندەکە پێشوازییەکی زۆر گەورەی لێکرا و چەندین واژۆ کۆکرانەوە.
کۆڵن
هەروەها ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی ڤییەنا دانرا. ستاندەکە پێشوازییەکی زۆری لێکرا و چەندین واژۆ کۆکرانەوە.
ژ.ت