لە نیکۆسیای قوبرس داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ ئەوە داگیرکارییە لە شاری نیکۆسیای پایتەختی قوبرس بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانە کران.

کوردانی دانیشتووی شاری نیکۆسیای پایتەختی قوبرس لەبەردەم تەلەفیزیۆنی پیگ (PÎG TV) کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

چالاکوانان لە چالاکییەکەیاندا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە و دروشمەکانی "ئازادی بۆ کوردستان"، "کۆماری تورکیا فاشیستە"، "ئەردۆغانی دیکتاتۆر"، "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی پەکەکە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە لە ١٧ی نیسان بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکردووە، ئیدانە کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بێدەنگیی وڵاتانی ئەوروپی شەرمەزار کرا. لە پێش هەموویانەوە داوایان لە میدیاکانی قوبرس، پارتە سیاسییەکان،  چەپەکان و دیموکراتەکان کرد بێدەنگ نەبن و دەنگیان بەرزبکەنەوە.

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، وتەبێژانی دیپلۆماسیی ئەنجومەنی گەلی کورد لەگەڵ بەرپرسانی تەلەفزیۆن کۆبووەنەوە و فایل و دۆسیەی زانیارییان لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، پێشکەشی بەڕێوەبەرانی تەلەفیزیۆنەکە کرد.

ژ.ت