لە پاریس بە درووشمی "گۆشەگیری ڕەها دەشکێنین" چالاکی ئەنجامدرا
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-فە بە ئامانجی تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریس ستاند و پێشانگای وێنە کرایەوە.
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-فە بە ئامانجی تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریس ستاند و پێشانگای وێنە کرایەوە.
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-فە دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی چاتێلێتی پاریس ستاند دانرا. لە ستاندەکەدا برۆشوری کتێب و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا.
لە پێشانگا هونەرییەکەدا بە نووسینی فەرەنسی تیشکخرایە سەر هەلومەرجی گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و تاوانە نامرۆڤایەتییەکان دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد.
ئەندامە ژنەکانی تەژەکە-فە بڵاوکراوەیان دەربارەی گۆشەگیری بەسەر گەلی فەرەنسا و گەشتیاراندا دابەشکرد.