لە پاریس بە دەیان هەزار کەس دەستیان بە رێپێوان کرد

کوردستانیان و دۆستانیان لە پاریس کۆبوونەوە و لە گۆڕەپانی ریپابلیکەوە دەستیان بە رێپێوانکرد و لە رێپێوانەکەدا بە دەیان هەزار کەس دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بۆ دادپەروەری و لێپێچینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

توڕەیی لە دژی کۆمەڵکوژیی

لەبەرئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا تا ئێستا ئەو کۆمەڵکوژییەی ڕوون نەکردۆتەوە، کوردان و دۆستەکانیان تووڕە بوونیان لە گۆڕپانەکان نیشان دەدەن. چالاکوانانی دادپەروەری و ڕاستی لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ەوە  لەگۆڕەپانی پاریس دو نۆرد کۆبوونەتەوە.

وتار و پەیامەکان

ڕێپێوانەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس هەتا گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد و بەردەوام دەبێت. شاعیران، نووسەران، سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، ئەکادیمیستەکان، هونەرمەندان بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. دوای ڕێپێوانەکە جەماوەرییەکە کوردستانیان و دۆستەکانیان ،گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن. چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک سیاسەتمەدار و کەسایەتی کوردستانی و دۆستانی گەلی کورد وتارپێشکەش بکەن، هەروەها پەیامی چەند رێکخراوێکی کوردستانی و نێونەتەوەییش لە گردبوونەوەکەدا دەخوێندرێتەوە.

لە بەیانی زووەوە بەرەو پاریس خرۆشاون

لە وڵاتانی جیاجیای ئەوروپاوە کوردستانیان و دۆستانیان بە ٢٠٠ پاس روویانکردووەتە پاریس بە مەبەستی بەشداربوون لە خۆپیشاندانە گەورەکەی لە یانزەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنی شۆڕشگێڕکی کورد سەکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی)  بەڕێوەدەچێت.

لە زیاتر لە ٥٠ شار و ناوچەی ئەڵمانیا و چەندین شاری بەلجیکا و هۆڵنداوە کوردستانیان بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکە روویان لە پاریس کردووە.

رۆژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن میتی تورکەوە هەریەک لە سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس تیرۆرکران، وەک چالاکوانانی کورد و دۆستانیان باسی لێوەدەکەن بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا ئەو تاوانە و ئەنجامدەرانی ئاشکرا نەکرد، لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا هەریەک لە ئەڤین گۆیی، هونەرمەند میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزڵیش کە پاریس تیرۆرکران.

هـ . ب