لە پاریس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا

پاش ئەو ڕێپێوانەی بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئێڤری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا.

لە گەڕەکی ئێڤری پاریسی فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ڕێکخرا، لەپێش ناوەندەکەوە تا پۆستخانەی گریگنی بەردەوام بوو.

پاش ڕێپێوانەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە. پاشان لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک، عادل ئامەد قسەی کرد.

ئامەد ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسنامەی ئازادی و ئیرادە و یەکپارچەیی بەهاکانی گەلی کوردە، گوتی: "لەبری هاوپەیمانی قێزەون لەگەڵ دەوڵەتە هەرێمییەکان، پێویستە دەوڵەتی تورک بچێتە لای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی، گۆشەگیری هەڵبگرێت و ڕێبەرمان بدوێنێت. پێویستە هەمووان بزانن تا پرسی کوردستان چارەسەر نەبێت، ئاڵۆزی و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کۆتایی نایەت. چارەسەری هەموو پرسەکان ئازادی کوردستانە".

پاشان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە و کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا.