لە پاریس هێرشەکەی سەر شەنگال ئیدانەکرا
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشەکەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرا.
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشەکەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرا.
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کوردستانیان و دۆستەکانیان بە جەماوەری و بە توندی ئیدانەی هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک (SIHA) یان بۆ سەر ناوەندی کۆمەڵگەی خانەسۆری شەنگال کرد، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا مەروان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەهید بوو.
جەماوەر لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە – ف / CDK-F) لە ناوچەی ریپبلیکوی پاریس کۆبوونەوە. لە گردبوونەوەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو، "ئەو کۆمەڵکوژییەی لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، با بە 'جینۆساید' بناسرێت، با لە ئاستی نێونەتەوەییەدا پێگەى خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دانی پیادا بنرێت" و هەروەها وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەژەش بەرزکرابوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوی چالاکییەکەدا هاتووە: "کۆمەڵکوژییەکانی سەر شەنگال لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە بەردەوامە. سەرەتا ئەوروپا و هەموو جیهان لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە تەنها بەرگری لە بێدەنگی خۆیان دەکەن، بەڵام دەێت بە خێرایی هێزە نێونەتەوەییەکان کاردانەوەیان هەبێت و لە دژی ئەو هێرشانە بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان بەجێبهێنن".
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "نەفرەت لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە"، "ئەردۆغانی بکوژ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرێ" و "تیرۆریست ئەردۆغان" بە بەردەوامی دەوترانەوە.
ژ.ت