لە پاریس ڕێکخراوە سۆسیالیستەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد
چەندین بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورک لە پاریس بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد.
چەندین بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورک لە پاریس بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد.
پێشەنگایەتی کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەستی ئەوروپا و پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) و یەکێتی سۆسیالیستان بۆ پشگیری لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، لە پاریس دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
کۆمەڵەی چاندی کارمەندانی کۆچبەری تورک سەر بە کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەستی ئەوروپا بەشداریان کرد.
چالاکوانان دژی کارە فاشیستیەکانی وەک ئەشکەنجەی گۆشەگیری لە زیندانەکان، ٣ ساڵ نەبوونی زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری سەر زیندانیانی نەخۆش و هێرشەکانی کۆمەڵکوژی بانگی تێکۆشان و بەرخۆدانیان کرد.
لەگەڵ ئەوەدا چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن بە سەردانی چەند دامەزراوەیەک تۆڕی پشتگیریان بەرفراوانتر کرد.
چالاکوانان سەردانی ناوەندی چاندی ئەحمەد کایایان کرد و بانگەوازی مەزنکردنی پشتیوانیان کرد.
چالاکی مانگرتنەکە ٣ ڕۆژ لە بینای کۆمەڵەی چاندی کارمەندانی کۆچبەری تورک بەردەوام دەبێت.