لە پاریس کۆمەڵکوژیی مەرەش و رۆبۆسکی ئیدانە کرا
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی رێپێوانێک کۆمەڵکوژیی مەرەش و رۆبۆسکی ئیدانە کرا.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی رێپێوانێک کۆمەڵکوژیی مەرەش و رۆبۆسکی ئیدانە کرا.
بە پێشەنگایەتیی هێزە چەپ و دیموکراتەکانی تورکیا چالاکوانان و هاووڵاتییان لە بەردەم وێستگەی ترەنی دی لیست کۆبوونەوە و دوای ئەوە رێپێوانێکیان رێکخست. ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە چەپ و سۆسیالیستەکان و نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانییەکان تیایدا بەشدار بوون.
لە رێپێوانەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "لە مەرەشەوە تاوەکو رۆبۆسکی ئێمە لێپرسینەوە دەکەین" بەرزکرابووە. لە رێپێونەکەدا ئەوەش راگەیاندرا، کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان و عەلەوییەکان ئەمڕۆش لە رۆژئاوا بەردەوامییان هەیە.
رێپێوانەکە بە وتنەوەى دروشم لە دژی فاشیزم لە گۆڕەپانی ریپۆبلیک کۆتایی پێهات.
ژ.ت