لە پاریس ستاندی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دانرا

لە گەڕەکی گریگنی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن تەجەشەوە دەربارەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ستاند دانرا.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە گەڕەکی گریگنی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەربارەی سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ستاندی دانا.

لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ناملیکە بە زمانی فەرەنسی دەربارەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازیی ژن دانران.

گەنجان بڵاوکراوەیان دەربارەی گۆشەگیری و پیلانگێڕیی و برۆشوری کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"یان دابەشکرد.