ڕۆژی دووەمی پێشانگای شەهید هەرەکۆل بە چالاکی جیاواز بەردەوام بوو
پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل لە ڕۆژی دووەمدا بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە.
پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل لە ڕۆژی دووەمدا بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە.
هەشتەمین پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل بە درووشمی "خوێندنەوە دەکەینە ڕێبازی ژیان" بە بەشداری ٥٤ چاپخانە و کتێبخانە و ناوەند و دامەزراوەی ئەدەبیی خۆجێی و سوریا و لوبنان و عێراق و بەلژیکا و بەریتانیا و میسڕ و کوەیت و ئیمارات لە هۆڵی زانای شاری قامیشلۆ لە دووەم ڕۆژدا بەردەوام بوو.
خوێندکاران و ڕۆشنبیران و نووسەران و ئەدیبان و ئەندامانی رێکخراوە و دامەزراوەکان سەردانی پێشانگاکەیان کرد. لە پێشانگاکەدا بەشێکی تایبەت بە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەرخانکرا و وێنەی شەهید هەرەکۆل هەڵواسرا.
لە پێشانگاکەدا ١٤٣ هەزار کتێب لە ژانرە جیاوازەکان و بە زمانی جیاواز نمایشکراون.
نووسەر مەروان بەرەکات سیمینارێکی بە ناونیشانی "ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبی لە ڕۆژئاوای کوردستان" پێشکەش کرا. تێیدا تیشکخرایەسەر ئاستی ئەدەبی کوردی. هەروەها گرنگی ئەدەبی کوردی و ڕەخنەی ئەدەبی لە کۆمەڵگەدا تاوتوێ کرا. لە سیمینارەکەدا بۆچوونی جیاواز خرایەڕوو، لەلایەن مەروان بەرەکاتەوە وەڵام درانەوە.
پاشان کتێبی نووسەر مەروان بەرەکات بە ناونیشانی "خەنجەری مست زیوین" واژۆکرا. ڕۆژی دووەمی پێشانگاکە بە ئاهەنگێکی هونەری ئۆرکێسترای مناڵانی ڕۆژئاوا کۆتایی هات.
پێشانگاکە تا ٢٢ ی مانگ بەردەوام دەبێت.