لە قوبڕس بە چالاکی مانگرتن لە خواردن پشتگیری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' کرا

لە لیماسۆلی قوبڕس بۆ خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن کە لەلایەن زیندانیە سیاسیەکان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا بەڕێوەدەبرێت، دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەیەکی دەوری کرا.

کوردان لە قوبڕس، بۆ خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن کە لەلایەن زیندانیە سیاسیەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا لە مانگی تشرینی دووەمەوە راگەیەنراوە، دەست بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کرا. چالاکیەکە لەلایەن کۆمەڵەی کەلتوری تەئۆفیلۆسەوە لە شاری لیماسۆل ئەنجامدەدرێت.

چالاکیەکە کە لەلایەن گروپێکی ٧ کەسیەوە بەڕێوەدەبرێت، ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت. ٢ گروپ بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکەن.

لە چالاکیەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال، مەخمور، رۆژاڤا و قەندیل شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا کامیل ئاکالن، چالاکوانی کورد قسەی کرد و وتی، " تا فشار، گۆشەگیری و هەوڵە داگیرکەریەکان لە زیندانەکان کۆتایی پێنەهێنرێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت."

ف.ق